ناعیلاجیی سەر بە ماڵی دوژمندا دەکات.
ناعیلاجیی: مەبەست لە ڕەفتار و کردارێکە کە کەسێک بەناچاریی ئەنجامی بدات. ئاستەنگ درووستکردن و تەنگ کردنەوەی ژیان لە هەندێک کەس، وا دەکات، بە ناچاریی پەنا بۆ دوژمن بەرێت. مەبەست لەوەیە دەستکوورتی و هەژاری وا لە مرۆڤ دەکات کە سەر بە کۆشی دوژمن و نەیاردا بکات. [1]