نان بدە بە سەگ، مەیدە بە سپڵە.
سپڵە: بۆ کەسێک بەکاردێت کە چاکەی لەبەرچاو نەبێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کۆمەڵگەدا هەندێک خێزان منداڵەکانیان خراپ پەروەردە دەکەن، کەسایەتی پێنەزان و بێ ئەمەکیان لێدەردەچێت، مەبەست لەوەیە پیاوەتی لەگەڵ خەڵکی سپڵەدا نەکرێت باشە، چونکە هیچ وەفایەکیان بۆ بەرانبەرەکانیان نییە. [1]