نانت نەبێ لە تەشتی خۆ، کوڕت نەبێ لە کۆشی خۆ، تەمات نەبێ بە برای خۆ.
تەشت: دەفر یان سوێنەی گەورەیە هەویری تێدا دەشێلرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: ئەو کەسەی کە لە ماڵی خۆیدا نانی نەبێت، بێگومان هەژارە، هەروەها لە گۆمەڵگەی دواکەتووی ڕۆژهەڵاتدا، ئەو کەسەی خاوەنی کوڕ نەبێت، لە تەمەنیدا بێ پشتوپەنا تەماشا دەکرێت. مەبەست لەوەیە لە ژیاندا مرۆڤ دەبێت بە هەوڵی خۆی پێبگات، نەک بەتەمای برا و خزم و کەس بێت. [1]