نانی جۆین بێ و بێوەیی ماڵی خۆت بی.
نانی جۆ جۆرێک نانی کەلەپووری کوردییە، لە دانەوێڵەی جۆ درووست دەکرێت و تایبەتە بە هەژاران، نانی جۆ بخۆیت و بێوەی بیت، گەلێک خۆشترە لەوەی هەموو ژەمێ نان و پڵاو بخۆیت و خەم و خەفەت بتکوژێت، یان بەهۆی خواردنی چەورەوە چاوبەرەوژێری ناکەس بیت. [1]