ناونیشانی بابەت: گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
گوتەبێژى شوێنەوار و کەلەپوورى
ئیدارەی گەرمیانئیدارەی گەرمیان ئاشکراى کرد، ئه و پاشماوەیەی لە چەند رۆژی رابوردوو لە گوندی قەڵاتەپەی ناحیەی قۆرەتوو بەهۆی زیادبوونی ئاوی سیروانەوە بەدەرکەوت، دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بیریکی ئاوە.
محەمەد شوێنەوارناس بە (باسکورد)ى راگەیاند: دواى پاککردنەوەی شوێنەوارە کەلەپوورییەکە لەلایەن تیمی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان دەرکەوت کە بیرێکى ئاوە و پەیوەستە بە چەند بینایەکەوە لە هەمان ناوچە دروستکراوە.
گوتیشى: دواى بەدواداچوونی زیاتر بۆمان دەرکەوت خەڵکی ناوچەکە هەر لە کۆنەوە بەو بەشەی کەناری سیروان دەڵێن (ناوچەی پەمپاوسەکە)، بەبیناکانیش دەڵێن بینا و حەوزەکە، ئاشکرایە ئەم بینایانە تایبەتن بە ئینگلیزەکان کە کاتى خۆى وەک داگیرکار لە کوردستان بوونە.
باسى لەوەش کرد: هاوکات لە نێوان ساڵانی
1918 بۆ پەنجاکانی سەدەی رابردوو ئینگلیزەکان کۆمەڵێک بینای جۆراوجۆریان لە ناوچەکانی گەرمیان بەجێهێشتووە، وەک سەرای کفری، کارگەی خشت (کوورە) و جێ بیناکانی سنووری گوندی گۆڕە شەلە، شەریکەی بانەبۆر و زۆرى دیکە.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!