نانی هاریی گرتووە بە دەمەوە.
هار: مەبەست لە پیاوی بەدفەڕ و بەئازارە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس بزێو و هەڵمەتبەرە، هێرش دەکاتە سەر سامان و ماڵی خەڵکی، بەزۆر بەشی خۆیان لێ دەپچڕێت، بە کەسێک دەوترێت کە یاخی بووبێت و چاوی سوور بووبێت، بەردەوام ماڵی ناڕەوا بخوات. [1]