نانی نییە، پیاز ئەسێنێ.
ئەسێنێ: مەبەست لە کرداری کڕینی شتێکە، لە کوردەواردا نان و پیاز جۆرێک ژەمە خۆراکی هەژارانە، کەسانی نەدار لە ژەمەکاندا وەک خۆراکی سەرەکیی بەکاری دێنن، بۆ کەسی هەژار و بێدەرەتان بەکاردێت کە نانی ڕۆژی هەبێت، هیی شەوی نەبێت، هەتا شتێک دەکڕێت لە شتێکی تردا کەموکوورتی لێ دەردەکەوێت. [1]