دەرێی نێرەکەری باشتەپەیه
لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی نێرەکەری باشتەپەیە)،
باشتەپهباشتەپه گوندێکە سەربە شارۆچکەی
قوشتەپەقوشتەپە، ئەو ئیدیۆمە چیرۆکێکی لە پشتە دەگێڕنەوە لە سەروبەندی زەفتییە و جەندرمەی عوسمانییەکان کە باج و سەرانەیان کۆکردۆتەوه، لە ڕووپێوی خاوەن ئاژەڵ و موڵکەکان، تووشی شوانێکی خاوەن مەڕوماڵات هاتوون، کاتێک (باش کاتب)ی قۆنتەراتچی لێی پرسیووە ناوت چییە؟ وتویەتی: نێرەکەری باشتەپەی، ساڵ سووڕاوەتەوە عوسمانییەکان بەپشتبەستن بەو ڕووپێوییەی هاتونەتەوە گوندی باشتەپە و ناوی خەڵکیان خوێندۆتەوە بۆ ئەوەی باج و سەرانەی داهاتی ساڵیان لێ وەربگرن، هەر ناو دەخوێنرێتەوە هەر کەسە و باج و سەرانەی خۆی لەسەر ئاژەڵ و دەغڵودان دەداتە قۆنتەراتچییەکانی عوسمانی کەناو دەگاتە سەر (نێرکەری باشتەپە)، کەس وەڵام ناداتەوە چونکە کەسێک نییە لە ئاوایی باشتەپە ناوی نێرکەر بێت، ڕوو دەکرێتە کێخوا عەوڵای باشتەپە ئەو ناوە کێیە؟ ئەویش دەڵێت: لە باشتەپەدا کەسێک بەو ناوەی نییە، هەر کەسێک بێت ئەوە فێڵی کردووە تاوەکوو سەرانە نەدات، ئینجا دەبێتە بەزم و پێکەنین، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: دەرێی نێرەکەری باشتەپەیە.
[1]