نێرەکەر دەزەڕی، ماکەر دەتڕی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نێرەکەر دەزەڕی، ماکەر دەتڕی)، خڕناز و زەڕەزەڕ و هاڕەهاڕ خەسڵەتی نێرەکەرە، تڕین و قەوچەقەوچ و مل نەویکردن تایبەتمەندی ماکەرە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەرانبەر ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کە ئەو جۆرە ئەدگارانەیان هەبێت. [1]