کەریشی پێ دەگێ و شەهادەشی پێ دەینی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەریشی پێ دەگێ و شەهادەشی پێ دەینی)، کەر گاین کارێکی سەرپێچی کەرانەیە، شەهادە هێنان واتە بڕواهێنان بە شتێک، ئەوە بووە بە ئیدیۆم کەسێک بتوانێت کارێکی نابەجێ بەکەسێک بکات و دواتریش هەر خۆی ڕاستەڕێی بکاتەوە دەوترێت: کەریشی پێ دەگێ و شەهادەشی پێ دەینی.[1]