چوکلێت و حیکمەتى جاران
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لە زۆربەى چایخانە و مارانیشدا عادەت وابوو تەقویمەک لەسەر دیوارەکانیان هەرواسن. ئەو سەردەمە هەر چەندە لەناو هەندەک لەسەعاتەکانى دەست ناو و تاریخى ڕۆژەکان دەنووسرا، بەس هەموو کەس قودرەتى کڕینى ئەو سەعاتانەیان نەبوو کە سیعرەکەى لەچاو سەعاتى ئاسایى گرانتر بوو، لۆیە بە شێست فلس تەقویمەکیان دەکڕێ کە بەپێى ڕۆژەکانى سار وەرەقە لەسەر وەرەقە سەفت کرابوون. ئەوجا وەرقەکان بەقەدەر پاکەتەکى جغارەى بوون، لەدیوى دەرەوەى بە خەتەکى گەورە بەروار و ناوى ڕۆژەکە دەنووسرا، لەخوارەوەش بەخەتەکى گچکەى باریک ڕێکەوتەکانى ئەو ڕۆژە دەنووسرا، وەکى ئەوەى ئەو ڕۆژە ڕێکەوتى چلەى زستانە یان هاوین، یان ڕۆژى موناسەبەکان وەکى نەورۆز و یادى شۆڕشەکان و گێژنەکان. ئەوەى جێى سەرنج بوو، دیوى پشتەوەى ئەو وەرقانە بوو کە هەر یەکى پەندەک یان قسەیەکى نەستەقى ناودارانى لەسەر دەنووسرا. زۆر مەراقم خیندنەوەى ئەو پەندانە بوون بەڕاستى فێرى زۆر شتى دەکردین.
لەولاشەوە کاتەکى چوکلێتەکمان دەکڕى، لەدواى کردنەوەى بەرگەکەى کاغەزەکى سپى چوکلیتەکەى دادپۆشى ئەویش کە دەمانکردەوە پەندەکى لەسەر نووسرا بوو.
تەبعەن جگە لەوانەش لەدەرسى عەرەبى مەکتەبیش کە لەپۆلى پێنجەوە دەستى پێدەکرد، لەسووچەکى سەبوورەکەش ڕۆژانە پەندەکى عەرەبى لەسەر دەنووسرا بێ ئەوەى مامۆستا قسەى لەسەر بکا، چونکى هەر لۆ هۆشیارکردنەوە بوو.
لە زۆربەى دوکان و چایخەنەکانیشدا ئیهتمام بەو حیکمەت و پەندانە دەدرا. وەکى ئایەتەکانى قورئان هەندەک لەو پەند و حیکمەتانە لەچارچیوە دەگیران و بەسەر دیوارەکاندا هەردەواسران، ئێستاش لەبەر چاومە لە زۆربەى دوکانەکاندا وتەى (القناعە کنز لا یفنى) هەردەواسراو بەفیعلیش کاریگەرى هەبوو بەسەر خەرکەکەوە، چونکى خەرکى بەعام لەو زەمەنەدا قەناعەتیان هەبوو.
لە هەمووى خۆشتر لەو سەردەمەدا لە پشتى زۆربەى لۆرى و گەلابەکانیشدا بەخەتەکى جوان هەندەک لەو پەندانە دەنووسران وەکى (الحسود لایسود) لە تەنیشتیشى ڕەسمى دەستەکیان دەکرد کە چاوەکى تێدایە!.
یان لەسەر بۆدى پشتەوەیان دەنووسرا (لا تسرع یا بابا نحن بأنتظارک). هەرچەندە پێویست بوو ئەو عیبارەتە لەسەر جامى پێشەوەى لۆریەکە بەرامبەر چاوى شوفێرەکە دابندرابایە هەتا سەریع لێنەخوڕێ، بەس خەتاتەکان دەچوون لەبۆدى پشتەوەیان دەدا کە هیچ ئیستفادەى نەبوو!.
ئەو جۆرە پەروەردە کردنە بەپەند و حیکمەتانە لەو سەردەمەدا کاریگەرى زۆرى هەبوو بەتایبەتیش لەسەر پێگەیاندنى ئەقرى منداران، یەک بەخۆم زۆربەى ئەو پەند و حیکمەتانەم لەبەر کردیە ئێستاش دەیان و سەدان پەندى ئەو سەردەمە لە مێشکمدا مایە و قەت لەبیریان ناکەم چونکى چوونە ناو جیناتەکانمەوە. لە کۆتاییشدا حەز دەکەم شتەکى خۆشتان لۆ بگێڕمەوە..
جاران ئامانە هەبوو کە وەسیلەى گواستنەوەى خەرکى بوو لەناو شاردا، پێش ئەوەى ئەو فەوزاى سەیارانە ڕوو لە هەولێر بکا خەرکى بەپاس هاتوچۆیان دەکرد، ئەوجا لەناو ئامانەکاندا قیتعەیەک هەبوو کە لەسەر سەرى سایەقەک جێیان لۆ کردبووە، لەسەرى نووسرابوو (ساعد الجابی بأصغر نقد کافی). ئەوکاتى کە عەرەبیەکەم هێشتا دووکەڵى دەکرد، وامدەزانى ئەوە بەیتەکى شیعرییە، چونکى ئەگەر مولاحەزە بکەن دەبینن وەزن و قافیەى مەزبووتە، دواى سارانەک ئەوجا تێگەیشتم کە ئەوە نە شیعرە و نە تەڕەماشە، ئەوە بە کوردییەکەى پێت دەرێ (خووردەمان بدەیێ، جابیەکەمان تاقەتى نییە بچتە خوارێ پارەکەت خوورد بکاتەوە و لەبەر خاترى جەنابت پاسەکە ڕابگرین).
هەر چەندە ئێستا خووردە و مووردەش مۆدیلیان نەما، چونکى ئەمە دەوڵەتى وەحیدین لە هەموو دونیا کە پارەى ئاسنمان نییە، بەڵام ئەو سەردەمە ژیان هەر خۆش و ڕەنگینیش بوو.[1]
باقی وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!