عەزيزى عەزوز
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
سارانى حەفتايەکان، لە هەموو عێراقدا يەک مجەلەى زۆر نازدار هەبوو کە ناوى (ئەلف باء) بوو. ئەو مجەلەيە لەسەردەمى سەرنووسەرەکەى کە حەسەن عەلەوى بوو، گەيشتە ترۆپکى کارى ڕۆژنامەوانى، چونکى گەورەترين بيرمەند و نووسەر و قەڵەمە ديارەکانى عێراق بەشدارييان تێدا دەکرد. بێجگە لەوانەش لاپەڕەى ئەخيرى ڕۆژنامەکە تەرخان کرابوو لۆ کاريکاتێر.
کاريکاتێريستەکى زۆر عەبقەرى هەبوو وێنەکانى دەکێشا ناوى (عەباس فازیڵ) بوو. ئەو کابرايە عەبقەرييەک بوو کەس شانى لەشانى نەدەدا. کاريکاتێرى وەهاى دەکرد هەم دەپساى لەپێکەنيندا، هەميش قوڕگت پڕ گريان دەبوو لەسەر ئەو واقيعە تاڵەى خەرکەکە تێيدا دەژيا لەسايەى حوکمى #بەعس#دا. ئەوەش گەورەترين ئيبداعى ئەو هونەرمەندە بوو کە پەيامەکەى خۆى بە هونەرەکەيەوە دەگەياند. سێ بەشى عەزەمەتى ئەو مجەلەى (ئەلف باء)يە لۆ ئەو هونەرمەندە گەورەيە دەگەڕێتەوە، چونکى زۆربەى زۆرى خەرکەکە هەر لەبەر خاترى کاريکاتێرەکانى عەباس فازیڵ ئەو مجەلەيان دەکڕى، چونکى هەموومان دەمانزانى ئەوە مجلەى بەعسە و خەرکيش بەعام کەيفيان بە ئيعلامى ڕژێم نەدەهات بەس لەبەر خاترى عەباس فازیڵ خولياى ئەو مجەلەيە بوون.
تەبعەن هەر وەکى عادەتى خۆى ڕژێمى بەعس هەر کەسەک ناوى دەربکردابايە لەناوى دەبرد. لۆيە ئەو هونەرمەندە عەبقەرييەيان لەمجەلەکە دەرکرد چونکى وەکى دەرێن پێى لەبەڕەکەى خۆى زياترى ڕادەکێشا و هەندەک سنوورى دەبەزاند. ئەوجا چيرۆکە تراژيدييەکەى عەباس فازیڵ ديسان هەر بەشێوەيەکى کاريکاتێريانە تەواو بوو، ئەويش ئەوەبوو دواى دەرکردنى لەمجەلەکە عەباس فازیڵ پەيامەکى بەکاربەدەستان گەياند کە شەڕەف ناموسى خۆيان و ڕژێمەکەشيانى بردە کەلەچيخانە. چوو عارەبانەيەکى کڕى و هەندەک پاکەتى لەسەر دانا و لەپێش دەرکەى مجەلەى (ئەلف باء) پاکەتفرۆشى کرد!.
دواييش هەر بەدەست کوورتى سەرى نايەوە، ئەوەش گەورەترين پەيام بوو لۆ ڕژێمە ديکتاتۆرييەکەى بەغدا.
لە لاپەڕەکانى ناوەوەش کاريکاتێريستەکى ديش هەبوو ناوى (خەزير ئەلحەميری) بوو، ئەويش بايى خۆى موبديع بوو، ئێستاش هەر مايه و کاريکاتێرى زۆر جوان و بەمەعنا براو دەکاتەوە.
لەو سەردمە لاپەڕەکيش هەبوو ئەويش کۆميدى بوو، لاپەڕەکە ناوى (عەزيزى عەزوز ) بوو، کە خەرکى کۆمێنتەکى گچکەيان دەنووسى و پرسياريان دەرکرد، نووسەرەکەش بە کۆمێنتى کۆمیدى جوابيانى دەدانەوە. هەتا ئەو سارانەى ئەخير کەس نەيدەزانى ئەو (عەزوز)ە کێيە، چونکى مجەلەکە ناوەکەى لۆ کەس ئاشکرا نەدەکرد هەتا دواى داخستنيشى لەسارى 2003 لەگەر ڕووخانى ڕژێمى سەدام کەس نەيزانى کێيە. بەران لەو ماوەيەدا کاريکاريستى بەناوبانگ (خەزير ئەلحەميری) ئاشکراى کرد کە ئەوەى ئەو لاپەڕەى دەنووسى يەک کەس نەبوو، بەرکو پێنج کەس بوونە يەک لەدواى يەک لاپەڕەکەيان بەڕێوە دەبرد. يەکەميان نووسەرى تەنزى ناسراوى عێراقى (داود ئەلفەرحان) و دواتر شاعيرى عێراقى ( يوسف ئەلسائغ ) دواى ئەويش نووسەرى تەنزى ناسراوى عێراقى (حەسەن ئەلعانی) ، دواى ئەويش نووسەر ( ڕەزا ئەلئەعرەجی) و دوا کەسيش (زیا نووری) بوو ..
سەربارى ئەوەى ئەو سەردەمەى بەعس هەموو ژيانمان کارەسات و کوشت و بڕو چەوساندنەوە بوو، بەس دائيم پەنجەرەيەک هەبوو هەوايەکى هەندەک سافى لێ هەڵمژين، ئێستا نەک دەرکه و پەنجەرەکانمان بە بلۆکى گيراينە، بەرکو کونى سۆپەکانيشيان بە کۆنکريت لێمان داخستيە، با لەوەش زياتر نەرێم.[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!