حکومەت گێی هەیە چاوی نییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (حکومەت گێی هەیە چاوی نییه)، فەرمانگەکانی حکومەت بەتایبەت بنکەکانی پۆلیس و هەواڵگری هەواڵیان پێدەدرێت سەبارەت بە ڕووداوەکانی کوشتن و خنکان و ئاگرکەوتنەوە و شەڕوشۆڕ و ئاژاوە و کاری تێکدەرانە و...تاد، ئەگەرنا حکومەت هیچ شتێک نابینێت، بۆیە وتراوە: حکومەت گێی هەیە چاوی نییە. [1]