پیاو یەکجار دەمرێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پیاو یەکجار دەمرێ)، مرۆی پیاوانە کاری نابەجێ و نامەردانە و ناپیاوانە ناکات و لە هیچ شتێک ناترسێت تاوەکوو لە مەرگ و مردنیش سڵ ناکاتەوە ئەو جۆرە کەسانە دەڵێن هەرگیز کاری خراپ و شەرمەندانە ناکەین چونکە پیاو یەکجار دەمرێ. [1]