نەژنی ماران گەڕ، نەماری لاپەڕ، نەسەی هەڵەوەڕ
لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەژنی ماران گەڕ، نەماری لاپەڕ، نەسەی هەڵەوەڕ)،
حاجی قادری کۆییحاجی قادری کۆیی فەرمویەتی:
بووکی دنیا وەک دەڵێن وا بێ حەیا و بێفەڕ نەبوو
هێندە دامەن هەڵکراو و حیز و ماڵانگەڕ نەبوو.
خانوو و ماڵی لاچەپ و دوورە ئاوایی بە ئاوەدانی ناچێت و سەگێک زۆر بوەڕێت پێی دەوترێت: هەڵەوەڕ وەکوو
پیرەمێردپیرەمێرد لە پەندەکانیدا خستوەتییە ڕوو و دەڵێت:
مەهێڵن نەفام دەنگی دەربێنێ
سەگی هەڵەوەڕ دزتان بۆ دێنێ
بۆیە کورد وتویەتی: نەژنی ماران گەڕ، نەماری لاپەڕ، نەسەی هەڵەوەڕ.
[1]