بەرەو پێشوازیی تەک بەیتێکی #هێمن موکریانی#
ئەگەر دوێنێ کە پێم وابوو، هەڵۆی کوێستانی قەندیلم
ئەوا ئەمڕۆ بە ناهەق، کوشتەیەکی خێڵی هابیلم
بە دڵ دەریای مرواری و بە چاوان چۆمەکەی نیلم
نە نوقمی چاڵی بیژەنم و نە گیری بەندی باستییلم
«ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم
تەماشا کەن چ سەیرێکە، بە دەستی دیلەوە دیلم»[1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#