چاوەک دوژمنی خۆی نەناسێ لۆ کۆرەبوونێ باشه
لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (چاوەک دوژمنی خۆی نەناسێ لۆ کۆرەبوونێ باشه)، لە کوردەوارییدا بە کەسێکی کەودەن و گێل و کاڵفام دەوترێت: دۆست و دوژمنی خۆی ناناسێت، لەبەر ئەوەی زۆر بڕوایان بە تۆڵە سەندنەوە هەیە بۆیە ئەو کەسەی دوژمنی خۆی نەناسێت بەڕق و قینەوە پێی دەوترێت: چاوەک دوژمنی خۆی نەناسێ لۆ کۆرەبوونێ باشه.
[1]