ئیشەکی کەر تڕێنەیه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئیشەکی کەر تڕێنەیه)، کاری قوورس و گران کە هەموو کەس خۆی لەبەر نەگرێت و نەتوانێت خۆی بخاتە ژێر بارەوە بەو کار و ئیشە وتراوە: ئیشەکی کەر تڕێنەیە، واتە کەریش دەتڕێنێت بەهۆی قوورسی کارەکەوە.[1]