#قەڕاستە# و خزمەت کردنێ کەرێ:
جاران کەر لە لای جۆتیار و گوندنشینان زۆرە #بەقەدر# بوو، هەموو ئیش و کار لەسەر پشتێ ئەوێ #بەستەزمان#ێ بوو، بێجگە لەوەی دارو چیلکیان پێدینان، هەندەک جاشیان جۆت پێئەکرد، لۆ کاروانانیش ئەیان کردە (مێنەک)، کە #ساحێب#ی لۆسواریێ و کاو جۆو نان و #پێخۆر#ی لێبارەکرد،
ئێجا لۆیێ جوانترین #قەڕاستە#یان لۆ ئەکڕی، هەندەک جا زنجیر بوو، هەندەکانیش در نەدەهات بەزنجیران قەڕاستەی بکەن، بەرکوو بە #گوریس# یان پەتکەکی جوانیان لۆ ئەکردە #قەڕاستە#، خەناوکێ بەمۆری و مەرجانیشیان دەبەرەکردن، کەرێ هەند کەیف بەخۆ دەهات، هەر زڕە لووشکی ئەهاویشتن، ئەگەر بە قەڕاستێیان نەبەستباوۆ، وەناو گوندیەکەت و #کورتان#ی دەبەر #زگ#ێ دێخست و ئەیکردە زۆڕە زۆڕ. [1]
نووسینی: #محەمەد جەمال توتمەیی#
⚠=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=