لەسەر ئاو و ئاگرییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەسەر ئاو و ئاگرییه)، ئاو خنکێنەرە ئەو کەسەی بکەوێتە ناوی زۆر خێرا و بەپەلە هەوڵی خۆدەربازکردن دەدات، ئاگریش دەبێت بە هەڵەداوان لێی قوتاری بیت دەنا سوتێنەرە، ئەگەر کەسێک زۆر بەپەلە بێت بۆ ئەنجامدانی کارێک لە کوردەوارییدا پێی دەوترێت: لەسەر ئاو و ئاگرییە.[1]