لەگەر ئاوی دەستنوێژی دەڕوات
لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەگەر ئاوی دەستنوێژی دەڕوات)، لەبیروڕای موسڵماناندا گوناحی بچووک لەگەڵ ئاوی دەستنوێژ هەڵگرتندا دەڕوات و بەدەستنوێژ هەڵگرتنەکە ئەو گوناحانە پاک دەبنەوە، ئینجا بەدەم ناوهێنانی خەڵکی و دەمەتەقێی دونیایی و کات بەڕێکردن بە گاڵتە و گەپەوە وەکوو دڵدانەوە دەوترێت: لەگەر ئاوی دەستنوێژی دەڕوات.
[1]