نە مۆنی بن بڕ ، نە سەگی پاش دڕ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە مۆنی بن بڕ، نە سەگی پاش دڕ)، مۆن: کەسی گرژومۆن ، پاش دڕ: ئەو سەگەی لەدواوە پەلاماری مرۆڤ بدات، لە کوردەواری دەشتی هەولێرێ بۆ ناپەسەندی کەسی مۆن و سەگی دڕ دەوترێت: نە مۆنی بن بڕ، نە سەگی پاش دڕ.[1]