مەم و زین بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە، وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا.
ئەو ھۆکارانەی، وایان لە زووربەی زۆری کورد کردوووە، کە پەیوەندییەکی بێپایانیان لەگەڵ داستانی مەم و زیندا ھەبێت، دوو بابەتی لەیەک جودان: یەکەمیان: سەرگوزەشتەی داستانەکەیە. دوووەمیشیان ھەر داستانەکە خۆی، کە پارچەیەکی ئەدەبی گرنگی نەتەوەی کوردە و بە کوردی نووسراوە.
نووسینی: عەلی ئەلشامی، گۆڤاری ئەلمەجەلەی ئینگلیزی
لەسەر داوای کاک سەردار فەتاح/ تاراوگە
لەلایەن #فریاد فازیل#ەوە کراوە بە کوردی
ھەموو کولتوورێک کۆمەڵە چیرۆکێکی میللی ھەبوووە، کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بە تایبەتیش بەشێوەیەکی زارەکی گێڕراوەتەوە و دەماودەم گوێزراونەتەوە. بەڵام چونکە نووسین تا دەبوو بەری بەربڵاوتر دەبوو، ھەندێک لەو چیرۆکە میللییانە لە شێوەی پەرتووکدا نووسراونەتەوە و تۆمارکراون.
لە سەدەی نۆزدەھەمدا (برایانی گریم) زنجیرەیەک چیرۆکی ئەفسانەییی ئەوروپی، وەک: (سیندرێلا و چیرۆکی کڵاوسوور)یان کۆکردەوە و لە پەرتووکێکدا بڵاویان کردەوە. ئەم کارە بوووە کارێکی سەرنجڕاکێش و بەرھەمێکی بەبرەو.
ھەر لەو کاتانەدا عەرەبەکان و فارسەکانیش چیرۆکە ئەفسانەییەکانی: ھەزارویەک شەوە، کە بریتی بوون لە چیرۆکەکانی عەلادین و عەلی بابا و چل دزەکەیان کۆ کردەوە. لە کاتێکدا کە ئەم نەتەوانە بەم چیرۆکە ئەفسانەییانە خۆیان پێناسە دەکەن، نەتەوەی کوردیش بە مەم و زین پێناسەی خۆی دەکا، کە نووسەری کورد #ئەحمەدی خانی# لە سەدەی حەڤدەیەمدا نووسیویەتی.
ئەم داستانە چیرۆکی دوو ئەکتەری سەرەکی بە ئاوات نەگەیشتوو دەگێڕێتەوە، کە (مەم و زین)ن. بەھۆی ھۆکارە دەرەکییەکانەوە ئەم جووتە خۆشەویستە نەیانتوانیوە دەستلەملانی یەک ببن.
گرنگی و بایەخی چیرۆکی مەم و زین لەوەدایە، کە ئەحمەدی خانی داستانەکەی بە زمانی دایکی، کە زمانی کوردییە نووسیوە، نەک بە یەکێک لە سێ زمانە ئەدەبییە باوەکەی ئەو سەردەمە، کە عەرەبی، عوسمانی و فارسی بوون.
ھەستی بە سۆزی خانی بۆ زمانی کوردی لە بەرھەمەکانی تریشیدا نۆبەهارا بچووکان، کە فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردییە، بۆ منداڵانی نووسیوە، دەردەکەوێت.
خانی بڕیاری خۆی دابوو، کە بە زمانی کوردی بنووسێت. ئەم بڕیارەی بەرپەرچدانەوەیەک بوو بەرانبەر بەو چەوساندنەوە بەردەوامەی دەوڵەتی عوسمانی بەرانبەر بە ئایین، نەتەوە و زمانی کەمەنەتەوەییەکان. ئەم کارەی خانی کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵکوو کارێکی مەترسیدار بوو.
لەگەڵ گرنگی داستانەکەشدا، ئەم چیرۆکە تا سەردەمانێکی نزیک ئێستاش ڕێی بڵاوکردنەوەی پێ نەدەدرا، چونکە ھیچ ڕژێمێک لە ڕژێمەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نەیاندەویست ئەو داستانە نەتەوەییە بڵاو ببێتەوە. بۆ یەکەم جار ئەم داستانە لە ساڵی 1898دا لە ڕۆژنامەی کوردیی (کوردستان)دا، کە لە قاھیرە دەردەچوو، بڵاو کرایەوە. پاشان ڕۆژنامەکە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە قەدەغە کرا.
ھۆی بنچینەیی، کە بۆچی زووربەی زۆری کورد ھەستێکی بێپایانی بەرانبەر بەم داستانە ھەیە. دوو مەبەستی جیایە: یەکەمیان، داستانەکە بەرھەمێکی گرنگی ئەدەبی کوردییە، کە لەو ڕۆژگارەدا بە کوردی نووسراوە (ھەندێک وشە و دەستەواژەی عەرەبی تێدایە). دوووەمیان، باس و ناوەرۆکی داستانەکە، ھێمایە بۆ ئەو ھەوڵ و تێکۆشانە لەبن نەھاتوووەی کورد بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی کوردی.
لە ساڵی 1920ەوە ھەندێک چاپی جیاوازی داستانەکە و وەڕگێڕانی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام من لێرەدا و بۆ ئەم لێدوانەم دەربارەی داستانەکە، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی فەریاد فازیل عومەر، دامەزرێنەر و سەرۆکی #ئینستیتووتی خوێندنی کوردی -بەرلین# وەردەگرم، کە جگە لە کارە ئەدەبی و لێکۆڵینەوەکانی لە ئینستیتووتەکەدا، مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کوردیشە لە زانستگای ئازاد لە بەرلین.
=KTML_Bold=مەم و زین وەک ھێمایەک بۆ بوونی نەتەوە و پێکھێنانی دەوڵەت.=KTML_End=
لە سەرەتای داستانەکەدا بە ڕووکەش مرۆڤ وا ھەست دەکا، کە ئەم داستانە نزیکایەتییەکی لەگەڵ داستانی (ڕۆمیە و جولیا)دا ھەبێت. جووتە خۆشەویستێکی کەم تەمەن، کە بەیەکگەیشتنیان ئاواتیانە، بەھۆی ھەندێک ھۆکاری دەرەکییەوە، کە لە دەرەوەی دەسەڵاتیاندایە. ئەم دوو خۆشەویستە بەیەک ناگەن.
لە کاتێکدا کە لە داستانەکەدا مەم وەک لاوێکی پۆشتەوپەرداخ، مرۆڤێکی ھەست ناسکی دەروون بە شیعر ئامێز و کەسێکی ڕاستگۆ پێناسە دەکرێت. زین، خوشکی میری بۆتان وەک کچێکی شۆخوشەنگی ئابڕوومەندی پەری ئاسا و ڕازاوە نمایش دەکرێت.
مەم کوڕی فەرمانبەرێکی میرە. واتە لە نەوەی ڕەسەنی میران نییە، بەم پێیە میر ئامادە نییە، خوشکەکەی خۆی پێ ببەخشێت...
ھەرچەندە مەم لە نەوەی میران نەبوو، بەڵام کەسێکی ڕاستگۆ و باوەڕپێکراوی میر بوو. ئەم متمانەپێکردنەی میر بە مەم بە ھۆی بەکر مەرگەوەڕی فێڵباز و ڕاوێژکاری میرەوە، شێوێنرا.
لە داستانەکەدا بەکر مەرگەوەڕ بە کەسێکی پشوودرێژ، فێڵباز و پیلانگێڕ وێنا دەکرێت، کە بە جۆرێک نەخشە دەکێشێت و کار لە میر دەکات، کە میر ئەو کەسانەی نەوێت، کە ئەم باسیان دەکات. لە ئەنجامیشدا وا لە میر دەکات، کە میر نەفرەت لەو کەسانە بکات. لە سەرتاپای داستانەکەدا بەکر مەرگەوەڕ بە شەیتان (دەشوبھێنرێت). ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە، کە میر ئاگاداری تەڵەکەبازییەکانی بەکرە، بەڵام ھەمیشە بە کەسێکی نزیک خۆیی دادەنێت و تا کۆتایی چیرۆکەکە لە نزیک میرەوە دەبێت. ھۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە میر نەخشە میکاڤیلییەکانی بەکر، کە بە ئاشکرا دیارن، وەک بەڵایەک دەبینێت، کە پێویستبن، تا بەھۆیەوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر میرنشینەکەیدا بسەپێنێت.
ھەر کە بەکر بە خۆشەویستییەکەی نێوان مەم و زینی زانی، یەکسەر نەخشەیەکی کێشا. مەمی بەرەو تەنگە ڕێیەک برد. کە بەھۆیەوە بە دڵێکی ساف ڕووداوی دڵداریی خۆی لەگەڵ زیندا بە دەمی خۆی لەلای میر ئاشکرا بکات.
نەخشەکەی بەکر کاریگەریی خۆی گەیاند. ھەر کە مەم نھێنیی دڵداری خۆی و زینی بە میر وت. میر یەکسەر ئەمری دا، کە مەم بخرێتە زیندانەوە.
ئەم لێکترازان و لە یەکتر دوورخستنەوەیەی مەم و زین لە داستانەکەدا وەک وێنای ئاواتەکانی کورد بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی کوردی دەبینرێت.
لەم لێکچواندن و ھێمایەدا دەکرێت بوترێت، کە زین نەتەوەی کورد ھێما دەکات، کە بێدەوڵەتی بەسەردا سەپێنراوە. ئەم ھێمایە ئەوەمان پێ دەسەلمێنێت، کە دەسەڵاتدارێکی دەوڵەت، کە میرە، زینی لە خۆشەویستەکەی جیا کردووەتەوە... ئەم ڕووداوەش ھەر وەک دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەکانی تورکیا، ئێران و سووریان، کە کورد دەچەوسێننەوە و ڕێگرییان لێ دەکەن، تا بەو ئاواتە نەگەن، کە دەوڵەتی خۆیان ببێت..
لە لاپەڕەکانی کۆتایی داستانەکەدا مەمی زیندانیکراو بە بەرھەڵستکاری دەسەڵاتی دەسەڵاتداران دادەنرێت و دەڵێت:
دەسەڵات، هیی میر بێ یا وەزیر، دەسەڵاتێکی ڕووکەشە..
ئەو دەسەڵاتە لەلای من ھەڵخەڵەتاندن و فێڵ لێکردنە. (لاپەڕە 263)
ھاوڕێکانی مەمیش نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد و تێکۆشانی دەکەن. دوابەدوای زیندانیکردنی مەم. تاجەدینی ھاوڕێی مەم، ھاوڕێ نزیکەکانی خۆی و ھاووڵاتییان کۆ دەکاتەوە، تا مەم لە بەندێتی ڕزگار بکات. تاجەدین و ھاوڕێکانی ھێمای (نەتەوەن)، ڕزگارکردنی مەم و ئازادکردنیشی (دەوڵەت) ھێما بۆ ئەوە دەکەن، کە ئامادەن جەنگێکی خوێناوی بەرپا بکەن، تا مەم ئازاد بکەن.
لە بەشێکی تری داستانەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت، لە کاتێکدا کە ھاوڕێکانی مەم بە سواری ئەسپەکانیان ڕووەو کۆشکی میر دەچوون:
چوار ناڵەی ناڵی ئەسپەکان شەقەشەقیان لە زەوی ھەڵدەستاند،
گۆڕی دوژمنانیان ھەڵدەکەند، کۆتاییان بە ژیانی ناحەزان دەھێنا.
لە لاپەڕەیەکی دواتردا تاجەدین داوا لە میر دەکا، کە مەم ئازاد بکات.
وتەیەکی سەرنجڕاکێش بە میر دەڵێت: ئەگەر بیروڕای خۆتان نەگۆڕن و مەم ئازاد نەکەن، ئابڕووی خۆمان دەبەین، کە ئابڕووشمان چوو، دەبێت ھەڵبێین و ئاوارەی شام ببین. ئەم بۆچوونە ھێمایەکە بۆ کۆچبەرانی کورد، کە لە ئاوارەییدا دەژین. بە ھەزارانیان ھەڵھاتوون و بوونەتە کۆچبەر، تا لەژێر دەسەڵاتی وڵاتانی داگیرکەر ڕزگاریان ببێت.
ئەم چیرۆکە لەگەڵ ئەوەشدا، کە کۆتاییەکی ناسۆراوی ھەیە، بەڵام چیرۆکێکی ھیوابەخشە. ئەگەر ھێشتا دەستتان بە ھەڵدانەوە و خوێندنەوەی لاپەڕەکانی داستانەکە نەکروووە، پەلەی لێ مەکەن و خۆتانی تۆزێک لێ کەلا بگرن.
مەم لە بەندیخانەدا دەمرێ. زین و ھاووڵاتییانی بۆتان لە خەموپەژارەوە دەگلێن. مردنی مەم دەبێتە ھۆی ئەوەی، کە زین جوانی، شۆخوشەنگی و تایبەتمەندی خۆی و کرۆکی مانەوەی لە ژیاندا لە دەست بدات.
زین لەناو مردوونێژاندا زۆر لاواز و بێھێز دەبینرا. وا ھەست دەکرا، کە تەمەن باری سەرشانی گرانتر کردوووە و زۆر بەتەمەنتر دەبینرا.
لەو کاتەدا، کە مەم ماڵاوایی لە ژیان کرد، کۆتایی ژیانی زینیش دیاری کرا.
لەگەڵ مەرگیشیاندا لاشەکانیان لە گۆڕێکدا لەو دنیا دووبارە بەیەک دەگەنەوە، چونکە ھەردووکیان بە یەکەوە لە گۆڕێک نراون و دنیایەکی ڕۆحی چوونیەکیان ھەیە.
چۆن مەم و زین لە گۆڕدا بەیەک گەیشتن، ھەر بەو شێوەیە گەلی کوردیش بەو ئاواتە مەزنەی خۆی دەگات. ھەرچەندە کوردەکان بە (بەدەن) لە دەوڵەتەکەیان جیا کراونەتەوە، بەڵام ھەمیشە بەو ھیوایە دەژین، کە یەکبگرنەوە و ببنەوە بەیەک و خەوی پێکھێنانی دەوڵەتیان بە ئەنجام بگات.
لەو کاتەدا، کە مەم گیانی بەخشی،
لە خۆشەویستەکەی دابڕێنرابوو.
زینیش ھەر ئەو چارەنووسەی پێ بەخشرابوو.
ھەردووکیان بە لاشە لە گۆڕدا
دەبنە یەک، چونکە لە یەک گۆڕ نراون.
لەو جیھانەدا ڕۆحیان یەکگیر دەبێت
پێک دەگەن و بە یەک شاد دەبن... [1]