لە درێژەی یارییەکانی جامی یانەکانی ئێراق و لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی دا کە 20 یانە بەشدارە، تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەی و لە شاری
بەغدابەغدای پایتەختی ئێراق بوونە میوانی یانەی نەفت.
لەو یاریەدا کە لە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە
03-02-202403-02-2024 و لەسەر یاریگەی ئەمانە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرەنجام و دوایی ململانێی یاریزانانی هەردوو تیم یانەی نەفت توانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بهێنن بەو ئەنجامەش پێشمەرگە ماڵئاوای لە جامی یانەکانی ئێراق کرد.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 235 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!