ناو: هەزار ئەسپ
ناوی باوک: #ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی#
$ژیاننامە$
هەزار ئەسپ میری لوڕستان بوو، لە سەردەمی دەسەڵاتیدا؛ هەرێم و مەڵبەندی لوڕ گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە دی، بۆیە چەندین تیرە لە شامەوە هاتن و چونە ژێر دەسەڵاتی، بۆ نموونە:
تیرەی عەقیلی لە توخمەی عەقیلی کوڕی ئەبوو تاڵیب و کۆمەڵێکی هاشمی لە وەچەی هاشمی کوڕی عەبدولمەناف ڕوویان تێ کرد، چەندین هۆز و بەرەی دیکە هاتن کە بریتی بوون لە:
ئەستەرکی
مەماکۆیە (مەماکۆیی)
بەختیاری
جوانەکی
بێدانیان
زامێدیان
عەلانی
لوتوەند
بوتوەند
بوازەکی
شنەوەند
ڕاکی
خاکی
هاڕوونی
ئەشکی
کووئی
لیراوی
موویی
بەحسفەوی
کەمانکەشی
موماسەتی
ئووملەکی
تەوایی
کەداوی
مەدیحە
ئاکورد
کوولارد.
وە چەندان تیرەی دیکە، کە ئێمە بنەچەیان نازانین هاتن و دایانە پاڵ هەزار ئەسپ، وە لەشکری لوڕستان توانی دەست بگرێت بەسەر (شووڵستان).[1]
تێبینی: =KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=