برایەتی کورد و عەرەب لەنێوان بارزانی و قانعدا
#قانع#ی شاعیر دەچێتە لای #مەلا مستەفا بارزانی# و دەڵێت: تکات لێ دەکەم واز لە برایەتی کورد و عەرەب بێنە!
بەشەرەف خواش عەرەبی خۆش ناوێت و لە قورئاندا جنێویان پێ دەدات.
بارزانیش دەپرسێت: کوا لە قورئان جنێو هەیە؟
قانعیش دەڵێت: ئەی ئەوە نییە دەفەرمووێت: {الْأَعْرَابُ أَشَدُّ کُفْرًا وَنِفَاقًا} (عەرەبە دەشتەکییەکان لەمەڕ خودانەناسین و دووڕوویی، بێ ڕەزاترن.)
بارزانی: جا کوا ئەوە جنێوە؟
قانع: ئێ جنێوی خوا وایە، خۆ ناڵێت: دایک و بابیان وا و وا لێ بکەن. [1]