بەڕێز کاک #بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
سڵاو و ڕێز ...
لە 49 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)دا، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
کاتێک باس لە مێژووی گەلی کورد، شۆڕشی نوێ و یەکێتی نیشتمانی دەکەین دەبێت هەمیشە بە شکۆوە یادی کاریزمایی سەرۆک #مام جەلال# بەبیربهێنینەوە، کە لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی و جاڕدانی شۆڕشی نوێوە، لێبڕەوانە، وەک ڕابەرێکی پشوودرێژ سەرکردایەتی جۆشدانی شۆڕش وبەئاکام گەیاندنی ئامانجەکانی کرد و کۆڵەکەی ئاشتی و چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم لایەنەکان و کلیلی چارەسەری گرێکوێرەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق بوو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماوەی 49 ساڵ خەبات و تێکۆشاندا، شانبەشانی هێز و لایەنەسیاسییەکانی کوردستان، قوربانی زۆری بەخشیوە و گیانفیدایی نواندوە لەپێناو پاراستنی شوناسی میللەتەکەمان و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی.
لەکاتێکدا ئەو یادە گەورەیە دەکرێتەوە، ناوچەکە بە هەلومەرجێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، لەو چوارچێوەیەدا کوردستان بێبەش نییە لەو کێشە و ئاڵۆزییانە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەرکێکی قوورسی لە سەرشانە، هەموولایەک چاوەڕێی یەکڕیزی ماڵی کوردستانی و یەکهەڵوێستی سیاسییە و پەلەبکرێت لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەپێناو دووبارە ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان و گێڕانەوەی شەرعییەت بۆ دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە تەنیا ڕێگای پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینە، کە بەرهەمی خوێن و فرمێسکی خەڵکی کوردستانە.
#حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان# و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خاوەن مێژوویەکی دوورودرێژی هاوبەشن لە سەرەتاکانی شۆڕش و قۆناغی خەباتی ئازادی نیشتمان و چەند قۆناغێکی دیکە، کە ئەو مێژووە بە خوێنی هەزاران شەهید نەخشێنراوە، لەم یادەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەیەی نێوانمان دەکەینەوە. دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هەرشاد و سەرکەوتوبن. [1]
دڵسۆزتان
#محەمەد حاجی مەحمود#
#01-06-2024#
#گوڵەخانە#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=