نەسەربانی لێژ، نەبانگوشی گێژ.
بانگوش: بە کەسێک دەوترێت کە سەربانی گڵ بە پارە بگێڕێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا بەشی زۆری سەربانی ماڵی گوندنشینان گڵە و بە باگردێن دەگێڕێت، (بەگردێن ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە لوولەکییە لە بەردی سەرسەختی چیایی یان داری سەخت درووست دەکرێت و بانی پێ دەگەڕێت)، گەر سەربان لێژ بێت و بانگوش نەزان بێت، باگردێنەکەی بەردەداتەوە، مەبەست لە کەسێکی نەزانە کە کارێکی ناقۆڵا ئەنجام بدات، بێگومان خراپی دەکات. [1]