نەکێر بە قنگ فێربێ، نەگوێرەکە بە پەموو.
پەموو: گیایەکە دەچێنرێت و کەلوویەکی بە ئەندازەی گوێزێک دەردەکات، لە کاتی پێگەشتیندا پڕ دەبێت لە لۆکە، هەروەها گوێرەکە بزێوە و گەر بەرەڵا بێت و بکەوێتە ناو پەموو، هەموو دەشێلێت، خاوەنی تووشی زیان دەکات، مەبەست لە ڕەفتاری نەشیاو و نەکردەی کۆمەڵگەن، کە دژی نەریتی کۆمەڵایەتین، بۆیە ڕێگرییان لێدەکرێت و دژی دەوەستنەوە. [1]