نەرمۆکەی بن کایێ، ئاگرت بەردا دنیایێ.
کا: لاسکی وشبووی گەنم و جۆ (فەرهەنگی خاڵ)، بە ئاسانی گڕدەگرێت و بەگران دەکوژێتەوە، لێرەدا مەبەست لە هەندێک کەسایەتیی لەبنەوەبڕە، لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاسانی ئاگری کێشە و گرفت خۆش دەکەن، وەک ئەوەی گڕ لە پووش بەردەن. بە کەسێکی بێدەنگ دەوترێت کە بەهێواشیی ئاژاوەیەک بنێتەوە. [1]