نەماوە دەنگی دلێران، چەقەڵ ڕاو ئەکا لە جێگەی شێران.
لە ئەفسانەی کوردەواردا شێر پاشای دارستانە و بڕیار بەدەستی یەکەمە، کاتێک بە هەر هۆکارێک شێر لە دارستاندا نەمێنێت، چەقەڵ و ئاژەڵە خراپەکان بڕیار دەدەن، لە کاتێکدا بەکاردێت کە کەسی خراپ و نەزان جێگەی زانا و دانای گرتبێتەوە، بە ئارەزووی خۆی بڕیار بە قازانجی خۆی بدات. [1]