لۆکز؛ لۆکس:
لە ساری 1938 ئەڵمانیا دروستی کرد، لەبەر ئەوەی شۆقی گەلەکە جوان و خۆش بوو، لۆیێ زوو بە دنیایێدا براو بۆوە، زووش گەیشتە عێراقێ، باپیر بەرەحمەتێ بی چار پێنج ڕۆژبوو، چوو بووە هەولێرێ، لە ساری 1970 هاتبۆ مارێ عاجی عەزیزی شێخ مەموودیان، خەبەری نارد بێنە دووم، ئەمن و مام اسماعیلی وەدوو ڕاچووین، هەندەک ئەشیای وێبوو، دەگەر دوو لۆکزان، ئێکن لۆخۆبوو، ئێکیشی لۆ مزگەفتێ هینابوو، هەرگەیشتینۆ مارێ نەفتن تێکرد، کیسەیان تێهێخست و مەغریبێن هەندەک سپرتۆش لەبن کیسی دەقۆدیلۆکێ کرد، هەندەک پەمپی لێدا و ئاگری تێبەردا، ئاگر دە کیسەی بەربوو، تا کردیە مشکی، بەرا هەرنەوەرا، وەختەکی نەفتی دایێ، دیوەخان ڕۆناک بوو، قەتی ئەو ڕۆناکیە نەدیتبوو.
وێچی ئەمە چەندەمین کەس بین لە کڕینێ لۆکزێ، وەبزانم مارێ حاجی سمایلی و مارێ ئاغەی پێشی مە لۆکزیان هەبووبی،
هەتا درەنگی شەوێ مێوانن نەڕۆیشتن، هەم ڕۆناک بوو، هەمیش گەرم.
وەکی کیسەی لۆکزێش هەرەوەرا هەریانەگرت، لۆ دران هێشانێ باش بوو، لۆدرانێ کلۆر ئێکاو ئێک بوو، بەسەریان وەرەکرد. [1]
نووسینی: #محەمەد جەمال توتمەیی#
⚠=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=