وەک ئاگری بن کایە، بەبنی دایەوە.
بنی دایەوە: واتە: لەژێرەوە بڵاو بووەوە، کای کۆن لەژێرەوە ئاگری بگرێت، زوو تەشەنە دەسێنێت و بە ئاسانی ناکوژێتەوە، بە کەسێک دەوترێت کە بەپەنهانی دووزمانی بکات، لەژێرەوە ئاگری ئاژاوە و ناکۆکی هەڵگیرسێنێت و دوو بەنەماڵە بە شەڕ بدات، خۆشی بە بێئاگا پیشان بدات. [1]