وەک حوشتری ناو پەموو وایە.
حوشتر ئاژەڵێکی باڵابەرزی گەورەیە، لە جێگەی دوورەوە دەبینرێت، هەوەرها پەموو: گیایەکە دەچێنرێت و باڵای کوورتە، لە پاییزدا کەلوویەک دەردەکات، پڕ دەبێت لە لۆکە (فەرهەنگی خاڵ). واتە: گەر حوشتر بچێتە ناو پەمووەوە لە دوورەوە دیارە، بە کەسێکی درێژ داهۆڵ دەوترێت کە لەگەڵ منداڵان یاری بکات، هەم لە تەمەن و هەم لە باڵادا لەوان گەورەتر بێت. [1]