وەک سەگی پێ سووتاو وەستانی نییە.
سەگی برسیی بەردەوام بەدوای خۆراکدا دەگەڕێت، ئەو زۆر گەڕۆکییەی وایکردووە بەری پێی بە زۆر ڕۆشتن بسووێت، بەڵام ئەو هەر دانەکەوێت و هەوڵبدات، تا خۆراکی چنگ دەکەوێت، بە کەسێکی خوێڕی و گەڕۆک دەوترێت کە بەردەوام بەدوای چەتەیی و بڕینی گیرفانی خەڵکییەوە بێت.[1]