وەک کەری دەروێش سەر بە هەموو ماڵێکدا دەکا.
دەروێش: بە کەسێکی یەزدانپەرست دەوترێت کە گرنگی بە سامان و ماڵی دنیا نەدات، هەموو ژیانی خەریکی گەڕیدەیی بێت، بێگومان دەروێشەکان لە گەشت و گەڕانەکانیاندا کەریان پێبووە و چوونەتە هەموو جێگەیەک. بە کەسێک دەوترێت کە بێ پرس هاتوچۆی هەموو شوێنێک بکات. [1]