وەک گوریسی ناو هەمبانە وایە.
گوریس: چەند هەودایەک بەنی مووە، کە بە دەست دەهۆنرێتەوە، هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ یان بزنە کە شتی وشکەی تێدەکرێت، بێگومان گەر گوریس بخرێتە ناو هەمبانەوە، دەبێت پێچ پێج بکرێت، بۆ ئەوەی جێی ببێتەوە، بە کەسێک دەوترێت لە قسە و باسدا بەپێچوپەنا بێت و ڕاست و ڕەوان قسە نەدات بەدەستەوە.[1]