وەک ماری بێ ئیجازە وایە.
ئیجازە: مۆڵەت (فەرهەنگی شێخانی)، لە ئەفسانەی کوردەواردا شتێک هەیە بەناوی ئیجازەی مار، واتە: هەر کەسێک پێی بێت، ئیتر مار پێوەی نادات، لە باری ئاساییدا هەموو مارێکی ژەهراویی گەر دەرفەتی هەبێت پێوەدەدات، بە کەسێکی خراپ دەوترێت کە هەرگیز لێی دڵنیا نەبی و لە زیان گەیاندندا ئامانی نەبێت.[1]