ئەگەر خەنجەر بە خەنجەر پارە پارەت کەن لەسەر دەعوات
نەڵێی ئۆف هەر بڵێی ئۆخەی کە وا ئاواتەکەم پێک هات
گەرەکتە وارسی من بی، حەیاتی جاویدانیت بێ
حەیاتی جاویدی ڕۆڵە بە چاکی بۆت بکەم ئیسپات
لەڕێی خاکی وەتەن کوژراوی شەهیدی في سبيل الله
شەهیدیش زیندووە دایم بە نەسسی زاهری ئایات
لە کەسبی کاسبی شێخ بە، لە سەنعەتدا وەکوو غەربی
بە گوفتوگۆ کوڕی شاری بە زەحمەت وەک کوڕی دێهات
نە ئقلیمی هونەرمەندی لە مڵکی نوکتەدۆزیما
یەکێکیان جێگەدارم بێ کە زووتر دەس بە مەتڵەب کات
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]