دوێنێ بە ئەمەل مالکی ئەملاکی قەجەر بووم
خاوەن دە هەزار چاوش و ئەرکان و نەفەر بووم
سەحرایی و شەستیر و جەبەل تۆپ و شنەیدەر
گشت مەحکەمی عەڕادە، لە سەر بەزمی سەفەر بووم
گاهێ لە دڵا، ڕوو لە تەرەف بەلخ و بوخارا
گەﮪ مایلی تاڵانی هەموو تورک و تەتەر بووم
قەڵخانی سەری سەرکەشی ئەم خەڵکە شکا یەک
مەنسووری خوا، خاوەنی شمشێری زەفەر بووم
گاهێ لە ڕەوش سەڵتەنەتا، خادمی قورئان
گاهێ بە درۆ، واعیزی گورگینە لە بەر بووم
گەﮪ ڕەند و گەهێ مەست و گەهێ ناتقی هوشیار
گەﮪ بولبولی شەیدا، لە هەیاهووی چەمەر بووم
عالەم وەکوو گۆڕێ کە لە نێو مێرگ و چەمەن بێ
بەهرام سیفەت، حازری چەن تیر و تەبەر بووم
فیرعەون کە لەلای سەڵتەنەتم بەچکە شوانە
مووسا سیفەت و ڕوو لە تەرەف ناری شەجەر بووم
وەختێ کەرێ زەڕڕانی، ئەمن داچڵەکیمۆ
هەر قانعەکەی قوربەسەری، پڕ لە زەرەر بووم
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]