برا، وەڵا بە دەردێ وا دوچارم
بەبێ ئارام و سەبر و بێ قەرارم
ئەگەر گریام لەبەر بێ هۆشی کوردان
مەکەن مەنعم کە چۆن بێ ئیختیارم
تەماشای خۆم ئەکەم یەکجار هەتیوم
لە شەرق و غەربەدا بێ خەمگوسارم
بە ئەحواڵت قەسەم ئەی کوردی سەرشێت
منیش وەک تۆ، بەبێ بادە خومارم
چلۆن نەگریم بە چاوی خۆم ئەبینم
کە بەدگۆ دێتە سەر جۆیبارم؟
هەزاران ئینقیلابم هات بە سەردا
کە چی هەر من خەواڵوو و بەردەبارم
مەڵێن قانع نەزان و زۆر بڵێیە
لە قەبریشدا بەوەڵا ئینتیزارم
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]