دڵ کە خاڵی بێ لەخەم من ئەو دڵە وێران ئەکەم
کەللەیێ گەر تەم نەکا ئەو کەللە بەرد باران ئەکەم
ڕوو بەئەشکی خوێن نەنەخشێ سیمی سادەم بۆ چییە
جەرگ ئەگەر داخی نەبێ ئەو جەرگمە بوریان ئەکەم
ئەشکی چاوم ڕەنگ و ڕووی شۆریمەوە بردی تەواو
ڕووی سپیم فرمێسکە بۆیە من وەها گریان ئەکەم
قەت لە پیریمۆ مەزانە منەتە گەردن کەچم
بۆ تەشەککور ڕەمزی ئەبرۆت قامەتم گۆچان ئەکەم
خۆشە تەرکی چاک و بەد یاری لەگەڵ هیچ کەس نەکەی
تەرکی گوڵ بۆ تەرکی خاری سەر زەدەی دامان ئەکەم
قۆچی ئەمڕۆ بۆ سواری مەحشەرە و حیفزی وجوود
من لە دیوانی جەزادا ڕۆح و دڵ قوربان ئەکەم
زوڵفی ئەو نازداری خۆمە ڕێ نەدەن بێتە بەهەشت
شەرتە قانع تەرکی دووسەد کەوسەر و ڕیزوان ئەکەم
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]