کە تۆ مەئمووری کاکی خۆم بە ئارام
مەڵێ من مەیلی خۆمە و پیاوی ئاغام
دەس ئاگر سێنی ئاهی ڕەعیەتی کز
ئەسووتێنێ خەزێنە و موڵکی پاشام
ئەوی تیری دوعای مەزڵووم بپێکی
نەپێکراوە بە تیری ڕۆستەمی سام
لە شەستیری نزولەی سەر سبەینێ
بترسە و قەت مەڵێ من پیاوی ئازام
ئەگەر چاکەت لەگەڵ بێ تۆشەیە کرد
لە وەختێ تر مەڵێ من یارۆ کابرام
ئەگەر قانع بە گوێی شیعرت نەکەم من
بە دینم بێ حەیا و مەهتووک و ڕیسوام
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]