با هەشتیش بێتە سەر نۆ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (با هەشتیش بێتە سەر نۆ)، ئەگەر کەسێک زیانێکی بەر بکەوێت و پێشتر هەر زیان و زەرەری کردبێت چ زۆر خۆی سەغڵەت ناکات و دڵی خۆی دەداتەوە: با ئەو زەرەرەش بکەم با هەندێکیتریش قەردار بم، گۆم تا قوڵتر بێت مەلەی خۆشە بۆ هاوشێوەی ئەو جۆرە حاڵەتانە وتراوە: با هەشتیش بێتە سەر نۆ. [1]