هەندەی دەڕێسێت
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( هەندەی دەڕێسێت یان هەندەی مەڕێسه)، ڕێستنی خوری بۆ بەن کارێکی قوورس و ورد و زەحمەتە، زۆری کات دەوێت تاوەکوو خوری دەکرێتە بەن و دەڕێسرێت، ئینجا ئەو ڕێستنە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک زۆر بڵێت و حەزی لە قسەکردن بێت بەتەوسەوە دەوترێت: هەندەی دەڕێسێت.[1]