چاوی گەلەک قایمە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (چاوی گەلەک قایمە)، قایم: بە مانای پتەو و بەتین و بەهێز دێت، بە کەسێکی بێ شەرم و شەرمی لە هیچ شتێک بە خۆی نەبێت دەوترێت: چاوی گەلەک قایمە. [1]