دەڵێی ترخێنەی بێ تامه
ترخێنە: شێلم و دانەوێڵە و نیسک و نۆک و گۆشت و ...تاد وشککراوەیە شێوەی ئەنگوتکی گەورە و داندۆک و کفتەی پانەوەبوو، لە ڕۆژانی ساردی زستان لێ دەنێرێت و ژەمە خۆراکێکی کوردەوارییه، هەندێک لە کەسانی بەساڵاچوو و دەقگرتوو بە چێشتە کوردەوارییەکان حەزی پێ دەکەن، بەڵام نەوەی نوێ و گەنجەکان ئارەزووی ناکەن، ئەگەر قسەیەک بکرێت و کەس ڕای لەو قسەیە نەبێت دەوترێت بەخوا قسەیەکی بێ کەڵکە دەڵێی ترخێنەی بێ تامە.[1]