دەڵێی بەرازە
لە کوردەوارییدا بەراز ئاژەڵێکی گڵاوە و گۆشت و بەرهەمەکانی حەرامە و ناخورێت، بۆیە خاسییەتەکانی بەراز لە زۆر ئیدیۆمدا بەکاردەهێنرێت وەکوو بێزراوی و قێزەونی و زۆر خۆری و بێ ناموسی وتراوە: بەراز تا بۆز نەبێت بێ ناموس نابێت، لێرەدا بە کەسێکی سپڵە و گەواد (دەیوس) دەوترێت: دەڵێی بەرازە.[1]