وەک هێلکەوڕۆنی سەر کڵاوڕۆژنە وایە.
هێلکەوڕۆن جۆرێک خواردنە، کورد ژەمی بەیانیان دەیخوات، کڵاوڕۆژنە: بەو کونە ڕووناکییە دەوترێت کە لە سەقفی خانووی گوندی کوردەواردا هەیە، هەم ڕووناکی پێدا دێتە ژوور، هەم دووکەڵی ئاگردانی لێوە دەچێتەدەر، گەر کەسێک لەسەر کڵاوڕۆژنە هێلکەوڕۆن بکات، هەرگیز بۆی پێناگات. بە ئیشێک دەوترێت کە لە شوێنێک بێت و کەسێک لە شوێنێکی ترەوە هەوڵی بۆ بدات، لە ئەنجامدا سەرکەوتوو نابێت، دەبێت هەر ئیشێک کەسێک لە شوێنی خۆی ئەنجامی بدات. [1]