بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە
09-06-202409-06-2024 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە
هەولێرهەولێر لەگەڵ بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزى فەرەنسا لە ئێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان کردەوە و تیشکیان خستە سەر دەرفەتەکانى فراوانکردنى هاریکاریى هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.
هەردوولا بیروڕایان دەربارەى دۆخى هەرێمى کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و هاوڕا بوون لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە کاتێکى گونجاوى ئەمساڵ 2024دا بە بەشداریى هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى کوردستان.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر
بەغدابەغدا کرد و بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەردوولایان بە ئەرێنى هەڵسەنگاند. لەمبارەیەوە بەڕێز باڵیۆزى فەرەنسا هەوڵەکانى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستانى بەرز نرخاند و پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان دەربڕى.
پاراستنى سەقامگیریى سیاسى لە ئێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش، لایەنێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز کونسولى گشتیى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو.
[1]